کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان بۆپلەی دووەمی كاڵَچۆ سەركەوت

.

03:47 PM - 14/07/2020

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی سی و دووەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جۆزێپی میاتزای تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی تۆرینۆی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە  گێمی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بەسوودی یانەی تۆرینۆ كۆتایی هات و گۆڵەكەش لە دەقیقەی 17 ئەندریا بیلۆتی تۆماری كرد  بەڵام لەگەڵ دەسپێكی گێمی دووەم یاریزانانی نیراتزۆری بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 49 ئاشلی یۆنگ گۆڵێكی بۆ تۆمار كردن و ئەنجامەكەی بەسوودی ئینتەرمیلان یەكسان كردەوە  دوای دوو دەقیقە لەو گۆڵە دییگۆ گۆدین گۆلێكی تری بۆ نیراتزۆری تۆماركرد و پێشكەوتنی بەخشییە یانەكەی  لە دەقیقەی 61 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بە یانەكەی بەخشی و سێ خاڵی یارییەكەی بۆ یانەكەی مسۆگەر كردن  بەم بردنەوەیەش ئینتەرمیلان كۆی خاڵەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی گۆڵ كەوتە پێش یانەی لازیۆ و پلەی دووەم ریزبەندی لێوەر گرتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە