کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سۆڵشایەر : شایەنی سێ خاڵی یارییەكە نەبووین

.

03:44 PM - 14/07/2020

ئۆڵی گونار سۆڵشایەری نەرویجی و راهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی ستایشی ئاستی یاریزانانی یانەی ساوسهامتۆنی كرد كاتێك هەردوو یانە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی پریمەرلیگ بە دوو گۆڵ یەكسانبوون  مانچستەریونایتد نەیتوانی سوود لە شكستی هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و لیستەرسیتی وەربگرێت و بچێتە پلەی سێیەمی ریزبەندی پریمەرلیگ لە دواساتەكانی یارییەكەی ساوسهامتۆن گۆڵێكی كوشندەی لێكرا  لەو بارەیەوە ئەو راهێنەرە نەرویجیە لە لێدوانێكیدا دوای تەواوبوونی یارییەكە ووتی : ئەوە خراپترین كاتە گۆڵت لێ بكرێت بەڵام ئەمە لە یارییەكاندا روودەدات بۆیە دەبێت بەهێز بیت و ئەو كارەش قبوڵ بكەیت چونكە ئێمە لە زۆرێك لە رووبەرووبوونەوەكان بەو شێوازە بردنەوەمان بەدەستهێناوە  ووتیشی : لەگەڵ ئەوەی نەمانتوانی بچینە پلەی سێیەمی ریزبەندی ...  بەڵام ئەم یەكسانبوونە یارمەتیمان دەدات تا لە یارییەكانی داهاتوودا بە باشتر خۆمانی بۆ ئامادە بكەین  لە كۆتاییشدا سۆڵشایەر ئاماژەی بەوەكرد : شایەنی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە نەبوون بەو هۆیەی یاریزانانی ساوسهامتۆن ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و بە خاڵێك لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد هاتنە دەرەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە