کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا هۆشداری دەدات

.

03:38 PM - 14/07/2020

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا دەدات و رایدەگەیەنێت ڤایرۆسی ئیبۆلا بەخێرایی لە رۆژئاوای كۆماری كۆنگۆی دیموكرات بڵاودەبێتەوە و تا ئێستا 50 حاڵەتی توشبوون و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە. راشیگەیاندووە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەو شێوە چالاكە جێی نیگەرانی رێكخراوەكەیانە و ناكرێت بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی (ئیبۆلا) پشتگوێ بخرێن ، بەدرێژایی 2 ساڵی رابردوو 3 هەزار و 463 كەس لە جیهان تووشی ئیبۆلا بوون و 2 هەزار و 277 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە