کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریارێكی نوێ دەربارەی جۆزەی 20 ئەمپێری قەزاو ناحییەكان

.

03:36 PM - 14/07/2020

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە دوابەدوای نوسراویان بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سەبارەت بە راگرتنی بەرنامەی كارەبای تایبەت بەو ناوچانەی كە جۆزەی 20 ئەمپێریان هەیە و سەرپشككردنی ئیدارەكان و هاوڵاتیان بەوەی كە جۆزەكانیان لاببردرێت یان بمێنێتەوە ، بەڵام دوای بڕیارەكە هەموو ئەو ناوچانە و ئیدارەكانیان پەیوەندیان پێوەكردون كە لابردنی جۆزەكان كارێكی قورسە و هاوڵاتیان پێیان باشە لانەبرێت، لەو چوارچێوەیەدا ئەوانیش وەك بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی پشتیوانی لە داواكارییەكەیان دەكەن بە مانەوەی جۆزەكانیان، بەو پێیەی لە رابردوودا ئەو جۆزانە پارێزگاری باشی كردووە لە محاویلەكان و وێستگەكانی گۆرین و تۆرەكانی كارەبا.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیدا داوا  لە یەكە ئیدارییەكانی ئەو ناوچانە دەكات كە جۆزەی 20 ئەمپێرییان بۆ دانراوە لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتی خۆیان بەدواداچوون بكەن بۆ نەهێشتن و لابردنی سەرپێچی سەر جۆزەكان و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن و ئەوانیش بەپێی بری ئەو كارەبایەی كە دەگەرێتەوە لەو ناوچانە هاوكارییەكەی باشیان دەكەن بەبەراورد بە ناوچەكانی كە جۆزەیان بۆ دانەنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە