کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق سەرجەم قومارخانە و یانەكانی شەوانە و شوێنەكانی فرۆشتنی ماددەی كحولی دادەخرێن

.

03:28 PM - 14/07/2020

بەپێی بەیاننامەیەكی هەواڵگری سەربازی عیراق بە پشت بەستن بەبڕیاری دیوانی ژمارە 55ی دەرچوو لەشانەی قەیرانەكان بو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەغدا، تیمەكانی هەواڵگری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ ئەركەكانیان لەناوچە جیاجیاكانی بەغدا جێبەجێكردووە و لەچوارچێوەیەدا ئەركەكانیاندا سەرجەم هۆڵەكانی قوماركردن و یارییە ئەلیكترۆنییەكان، یانەكانی شەوانە، شوێنەكانی فرۆشتنی خواردنەوە كهولیان لە هۆتێل و هۆڵە گشتیەكان داخستووە.
هەر لەو بەیاننامەیەكدا هەواڵگری سەربازی عیراق باسی لەوەكردووە بەڵێننامەی رەسمی لەخاوەنی سەرجەم شوێنە داخراوەكان وەرگیراوە كە پابەندی بڕیار و راسپاردەكانی لیژنەی باڵای قەیرانەكانی بەغدا بن، هەر كەسێكیش پابەند نەبێت رووبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە