کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا لەتەواوی سنورەكانەوە 15 كیلۆمەتر هاتووتە خاكی هەرێمەوە

.

01:38 PM - 14/07/2020

محەمەد رەزا ئەل حەیدەرانی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند حكومەتی توركیا بەسوود وەرگرتن لەهەماهەنگی و رێكەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتەكانی پێشووی عیراق ئۆپراسیۆنی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە ، كەڕێگەی پێدراوە 5 بۆ 7 كیلۆمەتر بێتە ناو خاكی هەرێمەوە، ئاماژەی بەوەشكرد توركیا پێشێلی ئەو ڕێكەوتنەشی كردووە و زیاتر لە 15 كیلۆمەتر هاتووەتە سنووری خاكی هەرێمی كوردستانەوە، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند پێویستە حكومەتی عیراق هەڵوێستی توندی دژ بەتوركیا هەبێت و لەڕووی زەمینی و ئاسمانیەوە بتوانێت سەروەری خاكەكەی بپارێزێت و ڕێگری لەهێرشی سەربازی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە