.
01:35 PM - 14/07/2020
ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا داوایەك ئاڕاستەی میسر دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستوەردانەكانی توركیا هێز رەوانەی لیبیا بكات و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە توركیا دەستوەردانی لە كاروباری لیبیا كردووە و لەڕێی میلیشیا چەكدارەكانیەوە سەروەری وڵاتەكەی پێشێلكردووە ، راشیگەیاندووە داگیركاری توركیا هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ لیبیا و وڵاتانی دراوسێ لەپێش هەموویانەوە میسر و بە یەكخستنی هەوڵەكانی وڵاتانی عەرەبی دراوسێ داگیركارییەكە رادەگیرێت ، لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی پەرلەمانی لیبیادا هاتووە ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا كە تاكە نوێنەری شەرعی و هەڵبژێردراوی گەلی لیبیایە پێشوازی لە لێدوانەكانی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر دەكات لە بارەی پاراستنی بارودۆخی لیبیاوە و راشیگەیاندووە هێزە چەكدارەكانی میسر دەتوانێت دەستوەردان لە ناوخۆی وڵاتەكەیان بكات بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی لیبیا و میسر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە