کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی مووچەی شەش مانگی نەخۆشخانەی توشبوانی كۆرۆنا لەكەلار دابین دەكات

.

12:08 PM - 14/07/2020

د.سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد لەلایەن د. میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە ئاگادار كراونەتەوە، بۆ هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان ، هاوسەرۆكی یەكێتی بڕیاریداوە مووچەی شەش مانگی تەواوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەچارەسەری توشبوانی كۆرۆنا لەكەلار دابین بكات ، دوێنێ وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی تەندروستی گەرمیانیان بەسەركردەوە و بەڵێنی چارەسەری كێشەكان و دابینكردنی ئامێر و پێداویستیە تەندروستیەكانیاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە