کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایانی بەریتانی هۆشداری لە بارەی كۆرۆناوە دەدەن

.

11:13 AM - 14/07/2020

راپۆرتێكی ئەكادیمایی زانستی پزیشكی بەریتانی پێشبینی ئەوە دەكات لە زستانی داهاتوودا ئەو وڵاتە روبەڕووی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ببێتەوە كە توندتر دەبێت لە شەپۆلی یەكەم و رەنگە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی 120 هەزار كەس لەنۆ مانگدا بەپێی خراپترین پێشبینییەكان. 
ستیڤن هولگیت مامۆستای زانكۆ كە بەشداری لە ئامادەكردنی راپۆرتەكەدا كردووە رایگەیاندووە لەئەگەری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەزستاندا، خەڵكێكی زۆر كاتێكی درێژ لە شوێنە داخراوەكان بەسەردەبەن، بۆیە شەپۆلی دووەم دەكرێت زۆر توندتر بێت لەو شەپۆلەی كە هەیە. 
ئاماژەی بەوەشكردووە ئەوە تەنها گریمانەیە ژمارەی مردووان لەگەڵ دەركەوتنی شەپۆلی نویی كۆرۆنا لە زستاندا زیاتر دەبێت، بەڵام دەكرێت سنوور بۆ ئەو مەترسییە دابنرێت ئەگەر رێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە