کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەناوبردنی سەدان پارچە تەقەمەنی لە گەرمیان

.

09:39 PM - 13/07/2020

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣/٧/٢٠٢٠، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان سەدان پارچە تەقەمەنییان لە گەرمیان لەناو برد.
لە چالاکییەکی تایبەتدا، تیمەکانمان هەستان بە کۆکردنەوە و لەناوبردنی کۆی (٢٤١) پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر کە لە جبەخانەیەکی کۆنی سەربازی لە سەر شاخی بەمۆ لە ناحیەی مەیدان دۆزرانەوە. ئەم چالاکییە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان ئەنجام درا.
سەرەڕای سنورداری دەوامی فەرمی و راوەستانی چالاکییە ئاساییەکان بەهۆی رێکارە تەندروستییەکان، تیمەکان بەردەوامن لە چارەسەرکردنی ئەو مەترسییانەی دەبنە هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر سەروماڵی هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە