.
09:31 PM - 13/07/2020
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی دەربارەی سەردانەكەی ئەمڕۆی بۆ گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی شاری کەلارم کرد بۆ ئەوەی جارێكی تر لە نزیکەوە ئاگاداری ئه‌و بارودۆخە بم كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه. له‌م سه‌ردانه‌دا، له‌گه‌ڵ ئیدارەی گەرمیان كۆبووینه‌وه و، پشتیوانیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م بۆ گه‌رمیانی خۆڕاگر دووپات کرده‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو كە لە سەردانیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیانم کرد، له پێداویستییه‌كانیانی كۆڵییه‌وه و بەڵێنیشی پێدان "تەواوی پێویستییه پزیشکی و تەندروستیەکانیان بۆ دابین بکەین و خزمەتی زیاتر بگه‌یه‌نین به كه‌سوكار و خۆشەویستانمان لە گەرمیان".
دواتریش لاهور شێخ جەنگی سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیانی یەكێتی کرد و لە میانی دیداری لەگەڵ کادران و ئەندامانی مەڵبەند هانیدان "تا لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا، رۆڵی خۆیان ببینن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک، له سه‌رخستنی خۆپارێزی و پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه کاریگەریی گه‌وره‌یان هەبێت و، هەمووان پێکەوە به وره‌ی به‌رز و هۆشیاریی رێكخراوه‌یی و، به‌سەرکەوتوویی، ئه‌م گرفت و ته‌نگه‌ژه ته‌ندروستییه و لێكه‌وته‌كانی، تێپه‌ڕێنن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە