کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر دۆخی تەندروستی شارەكە مەترسیدارە

.

04:54 PM - 13/07/2020

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی شارەكە رایگەیاند: دۆخی تەندروستی هەولێر مەترسیدارە و  ئاماری توشبوان و گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە بازگەكانی پارێزگای هەولێر بنكەی پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێن، ئەو هاوڵاتییانەی لە پارێزگاكانی تری عێراقەوە دێن بە بڕێك پارە كە لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت، پشكنینیان بۆ دەكرێت.لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەكرد: لەسەر ئەركی خێرخوازێك لە هەولێر نەخۆشخانەیەك بە بری 3 ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت و نەخۆشخانەكە 40 قەرەوێڵەییە و تایبەت دەبێت بە چاودێری چڕ.

3HbjEQrSwYI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە