کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند،ھەرچیتان دەوێت پێمان بڵێن تابۆتان بكەین

.

04:46 PM - 13/07/2020

لە راگەیەندروێكدا ئیدارەی گەرمیان ئاشكرایكردوە، بەیانی ئەمڕۆ (١٣ی تەمووز) (لاهور شێخ جەنگی)هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوون لە(شاڵاو كۆسرەت ڕەسول)ئەندامی سەركردایەتی و ( د. میران محەمەد عەباس و د. سۆران شەهید جەما تاهر)ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد و لەلایەن سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەری دەزگاو دامەزراوە حكومییەكانی سنوورەكەوە پێشوازییان لێكرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوسەرۆكی یەكێتیی ڕا‌یگەیاند: گەرمیان ناوچەیەكی خۆشەویستە‌ لەدڵی ئیمەدا و هاتووین تاپێماندەكریت خزمەتی بكەین و هەر كەموكورتی و پێداویستیەك لە كەرتی تەندروستی سنوورەكەدا هەبیت پڕیبكەینەوە، ئێمە پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناین لەگەرمیان و دەمانەوێت ھەرچیتان نیە و ھەرچیتان دەوێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان پێمان بڵێ تابۆیان بكەین.

ئێمە ھاتوین توانای مرۆیی كەرتی تەندروستی بەرینە پێشەوە. ئامادەین خواستی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی پڕبكەینەوەو هەر ئامێر و پێداویستییەكی پزیشكیش پێویست بێت بۆ گەرمیان لەهەركوێ بێت دەیگەیەنینە سنوورەكە.

لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەناوی سەرجەم یەكەئیدارییەكان و بەرێوەبەرایەتییەكانی سنوورەكەوە سوپاسی ئەو سەردانەی هاوسەرۆكی یەكێتی و وەفدەیاوەرەكەی كرد و ئومێدی خواست سەردانەكە ببێتە مایەی پێشكەوتنی تواناكانی تەندروستی گەرمیان و وەرچەرخانی زیاتر لەوسێكتەرەدا بێنێتە كایەوە.

دواتر پێكەوە سەردانی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانیان كرد بۆئەوەی لەنزیكەوە گوێبیستی دواكاری و پێشنیارەكانیان بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە