کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق گەیشتە زیاتر لە 77 هەزار كەس

.

10:02 PM - 12/07/2020

تادێت ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، لەئەنجامی ئەو پشكنینانەی ئەنجامدراون، لە 24 سەعاتدا ، دوو هەزار و 312 توشبوی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و بەوەش كۆی توشبووانی ڤایرۆسەكە لە عیراق گەیشتووەتە 77 هەزار و 506 توشبوو.
وەزارەتی تەندروستی عیراق باسی لەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا 95 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان بۆ سێ هەزار و 150 كەس بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ئاشكراشیكردووە ، هەر لە 24 سەعاتدا ، هەزار و 645 كەس كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە بۆ 44 هەزار و 724 كەس بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە