کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق: زۆرینەی توشبوانی كۆرۆنا پێویست ناكات لەنەخۆشخانەكان بمێننەوە

.

08:13 PM - 12/07/2020

بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی تەندروستی عیراق زۆربەی زۆری توشبووانی كۆرۆنا لەعیراق پێویستیان بەوە نییە لە نەخۆشخانەكان بمێننەوە ، لەو بارەیەوە جاسم فەلاحی بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وەزارەتی تەندروستی پشكنینەكانیان لەرێگەی تاقیگەی تایبەتیەوە زیادكردووە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین توشبوی تری كۆرۆنا ئاشكرا بكەن و لەو رێگەیەوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە بكەن.
بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە عیراق پێویستی بەزیادكردنی قەرەوێڵەی نەخۆشخانەكان هەیە تا بتوانرێت پێشوازی لە زۆرترین توشبوی كۆرۆنا بكرێت، بەڵام لەسەدا 80ی توشبوان بەسوكی ڤایرۆسەكەیان گرتوە و پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانەكان نییە تاوەكو بەبەردەوامی چارەسەریان پێ بدرێت ،  راشیگەیاند ئەو كەسانەی بەسوكی ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتووە، تەنها پێویستیان بەمانەوە لەماڵەكانیان و پشودان و خواردنی خۆراكی تەندروست  و جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە هەیە كە لەلایەن دامودەزگاكانی تەندروستیەوە پێیان دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە