کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پسپۆڕێك: دەبێت لەكاتی وەرزی گەرمادا خواردەمەنی گەرم بخورێت

.

08:07 PM - 12/07/2020

گەرمی تاقیكردنەوەیەكی قورسە بۆ لەشی مرۆڤ ، زۆرێك لە مرۆڤەكان كە بەرگەی گەرما ناگرن، دەیانەوێت بە خواردنەوەی ساردەمەنی خۆیان فێنك بكەنەوە و لە گەرما رزگاریان بێت، بەڵام پسپۆڕێكی كیمیایی رووەكی، پێچەوانەی ئەو بۆچوونە دەخاتەڕوو ، لەو بارەیەوە ئیگۆر سوكۆلسكی پسپۆڕی كیمیایی رووەكی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكان رایگەیاندووە خواردنەوەی ساردەمەنی لە وەرزی گەرمادا، هەڵەیەكە زۆر كەس تێی دەكەوێت، تەئكیدیشدەكاتەوە لەوەی راستە خواردنەوە ساردەكان هەستكردن بە گەرما و ئارەق كردنەوە كەمدەكاتەوە، بەڵام ئەو هەستە بۆ ماوەیەكی كەمە ، ئەو پسپۆڕەش باوەڕی وایە كە خواردنەوە ساردەكان بۆ ساردكردنەوی جەستە كارێكی هەڵەیە.
هاوكات لەبری خواردنەوەی سارد، پسپۆڕەكە ئامۆژگاریی ئەوە دەكات كە بەپێچەوانەوە دەبێت خواردنەوەی گەرم بخورێتەوە، بەتایبەت چای سەوز لەكاتی گەرمادا، ئاماژە بەوەش دەكات كە خواردنەوە گەرمەكان دەبنەهۆی فراوانبوونی موولوولەی خوێن و ئەو كاتەش كە موولوولەكان فراوان بوون، گەرمای لەشی مرۆڤ بەخێراتر لە جەستە دەچێتە دەرەوە و مرۆڤ كەمتر هەست بە گەرما دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە