کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 254 حاڵەتی نوێی تووشبوونی راگەیاند

.

08:04 PM - 12/07/2020

 وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێكی تۆماركردنی 254 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای لە 24 سەعاتدا لە هەرێم راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەكردووە كە لەو 24 سەعاتدا 2 هەزار و 298 پشكنین ئەنجامدراوە و 254 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە 85 حاڵەت لە هەولێر ، 55 حاڵەت لە سلێمانی ، 71 حاڵەت لە گەرمیان ، 15 حاڵەت لە راپەڕین ، 10 حاڵەت لە دهۆك و 18 حاڵەت لە هەڵەبجە بووە  ، هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەو 24 سەعاتەدا 14 تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 5 حاڵەتیان لە هەولێر ، 5 لە سلێمانی و 4 حاڵەت لە گەرمیان بووە ، هەر لەو ماوەیەدا 84 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە.
بەو پێیەش تائێستا 9 هەزار و 455 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و لەوانەش 3 هەزار و 378 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 326 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە