کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتدا لە كەلار 10 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

.

07:09 PM - 12/07/2020

 عەباس عەبدولعەزیز جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند چوار كەس لە نەخۆشحانەی قەڵا لە كەلار بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە 24 سەعاتدا لە كەلار بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 10 كەس .
راشیگەیاند هەفتەیەكە ریژەی تووشبوون و گیانیان لەدەستدان لەگەرمیان زیادی كردووە, و بەجۆرێك نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەكۆرۆنا كە 70 قەرەوێڵەیە ئێستا زیاتر لە 90 تووشبووی تێدایە و تەنها هەشت ئامێری هەناسەدانی دەستكردیان هەیە , بۆیە داوایان لە وەزارەتی تەندروستی كردووە 20 ئامێری تری هەناسەدانی دەستكردیان بۆ دابین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە