کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكاڵا لەسەر دوو پەرلەمانتاری خولەكانی پێشووی پەرلەمانی عیراق تۆمار دەكرێت

.

07:05 PM - 12/07/2020

حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەنووسراوێكی رەسمیدا كە ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردووە و تێیدا داوایكردووە لەرێگەی فەرمانگەی یاساییەوە سكاڵای یاسایی لەسەر هەریەك لە باسمە ساعدی ئەندامی خوولی دووەم و نیازی میعمار ئۆغڵو ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  تۆمار بكرێت.
هاوكات حەسەن كەعبی هۆكاری تۆماركردنی سكاڵاكەشی بۆ سەرپێچی ئەو ئەندامانەی خولی پێشوو گەڕاندوەتەوە و ئاشكرایكردووە ئەو دوو پەرلەمانتارە بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نوسراوی رەسمی ئاراستەی وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی دەوڵەت دەكەن كە ئەوەش پێشێلكارییەكی روون و ئاشكرای یاسایە و پێویستە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە