کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی گەرمیان روونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە

.

03:11 PM - 12/07/2020

 ئیدارەی گەرمیان لەبارەی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا لەسنوورەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە چەند رۆژێكە و لەگەڵ زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوورەكە، هەڵمەتێكی ڕێكخراو و بەمەبەست لەسەر ئیدارەی گەرمیان دەستی پێكردووە گوایە لەئاست بارودۆخەكە كەمتەرخەمە و نەیتوانیوە ئیدارەی دۆخەكە بدات، بۆیە بەپێویستیان زانی ئەو رونكردنەوەیە بخەنەڕوو.
لەروونكردنەوەكەدا هاتووە لایەنی ڕەسمی بۆ مامەڵە لەگەڵ دۆسێی كۆرۆنا لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانە و ئیدارەی گەرمیان ئەوپەڕی پشتیوانی بەڕێوەبەرەكەی كردووە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتەكانی سنورەكە راسپێردراون هاوكاری تەواو و هەماهەنگ بن.
هەروەها ئاماژەبەوەكراوە نووسراویان ئاراستەی داواكاری گشتی گەرمیان كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە كەموكورتیەكانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا و كار نەكردن بە ئامێرەكانی.
ئەوەخراوەتەڕوو ئەو 350 ملیۆن دینارەی لەلایەن حكومەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەئیدارەی گەرمیان تەرخان كرابوو ، تەواوی ئەو بڕە پارەیە خراوەتە خزمەتی پێداویستی تەندروستی و  30 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت كراوە، خەرجكردنی 250 ملیۆن دینار لەگەنجینەی گەرمیان تەسفیە كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە