کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆڵت ئامادەیە بگەڕێتەوە نێو پێشبڕكێكانی گۆرەپان و مەیدان

.

01:32 PM - 12/07/2020

یوساین بۆڵت-ی راكەری جامایكی و خاوەن ریكۆردی خێراترین پیاو لەجیهاندا، ئامادەی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆنێو پێشبڕكێكانی گۆڕەپان و مەیدان دەبڕیوە، بەمەرجێك گلین میلزی راهێنەر داوای لێ بكات، بۆڵت لەپێشوودا خێراترین و باشترین راكەرای راكردنەكانی 100 و 200 مەترو 4 بە 100 مەتر بووە لەركابەرییەكانی پاڵەوانێتیی جیهان و خولی ئەڵماسی و ئۆڵۆمپیاد، بەتایبەت كە هەشت میدالی زێری ئۆڵۆمپیادی بردۆتەوە، لەساڵی 2017 بریاری وازهێنانی یەكجاریدا لەیاریكردن،ـ لەنوێترین لێدوانیدا بۆگۆڤاری فارایتی ئەمریكی رایگەیاندووە: هەرچەندە نایەوێت لەبریاری وازهێنانی یەكجاری پەشیمان ببێتەوە، بەڵام ئەگەر راهێنەرەكەی داوای لێ بكات ئەوا دەگەڕێتەوە نێو ركابەرییەكان، هەروەها وتیشی: گلین باشترین راهێنەری جیهانەو ئەگەر داوا لێربكات ئەوا دەگەڕێمەوە نێو پێشبڕكێكان چونكە متمانە پێیەتی و سەركەوتووش دەبم،  جێگەی باسە گلین میلز یەكێكە لەباشترین راهێنەرانی گۆرەپان و مەیدانی جیهان و ماوەی 20 ساڵە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی جامایكا دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە