کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان ئاسانكاری بۆ بەرشەلۆنە دەكات

.

01:31 PM - 12/07/2020

یانەی ئینتەرمیلان ئاسانكاری بۆ بەرشەلۆنە دەكات و نرخی یاریزانێكی كەم دەكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو یانەیە بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات ، ماوەیەكی زۆرە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانی یانەی ئینتەر دەدات و بۆتە ئامانجی یانەكە لەمیركاتۆی هاوینە، بەڵام تائێستا بەهۆی زۆری نرخی گرێبەستەكە نەگەیشتونەتە رێككەوتن، بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە داوای بری 111 ملیۆن یۆرۆیان دەكرد كە نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیە، سەبارەت بەچارەنووسی ئەو یاریزانە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی ئینتەرمیلان ئامادەی خۆیان دەربریوە كە نرخی بۆندەكە كەم بكەنەوە تا بەرشەلۆنە بتوانێت ئامانجەكەی بهێنەتە دی و لەگەڵ مارتینێز بگاتە رێككەوتن، ئەمەش لەكاتێكدا یە لەگەڵ یاریزانی ناوبراو نەگەیشتونەتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی، سەرەرای تەواوبوونی ماوەی دیاریكراوە كە بۆ نرخی هەڵوشاندنەوەی بۆندەكە دانرابوو، بەڵام ئینتەر ئامادەیە بەبری 90 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت، هەرچەند لەدوای دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا ئاستێكی لاواز پێشكەش دەكات و لەپێنچ یاریی رابردوودا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆماربكات، لاوتارۆ مارتینێز لەم وەرزەبەشداریی لە 38 یاریی ئینتەرمیلان كردووەو خاوەنی 17 گۆڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە