کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید گرنگی بە ئۆبامیانگ دەدەن

.

01:31 PM - 12/07/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە لەكۆتایی ئەم وەرزە ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی ریزی یانەی ئارسناڵ جێدەهێڵێت و ئەگەری هەیە روو لەخولی یانەكانی ئیسپانیا بكات، رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردۆتەوە ئۆبامیانگ دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانەكەی بەجێبهێڵێت و لەلایەن چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرێت، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت روو لەیەكێك لەیانەكانی ریاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە بكات كە هەردوو یانەگرنگی پێدەدەن، لەئەگەری نەگەیشتە رێككەوتن لەگەڵ یەكێك لەو دوو یانەیە ئەوا گفتوگۆی نوێكردنەوەی بۆندیەكەی لەگەڵ بەرپرسانی ئارسناڵ دەستپێدەكات و مەرجیشی بۆ مانەوە هەیە،مەرجەكەشی ئەوەیە موچەی هەفتانەی زیاد بكرێت كە ئێستا 180 هەزار پاوەند وەردەگرێت و داوا دەكات بۆ 250 هەزار پاوەند زیاد بكرێت، جێگەی باسە ئۆبامیانگ لەم وەرزەدا لە38 یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكانی ئارسناڵ بەشداربووەو توانیویەتی 23 گۆڵیش تۆماربكات، كە 20 گۆڵی لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بووەو پلەی دووەمی گۆڵكەرانی خولەكەشی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە