کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی 36ی لالیگا دەستیپێكرد

.

01:31 PM - 12/07/2020

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 36ی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەیان دەبێت   یانەی ئیسپانیۆل  كە خراپترین یانەی ئەم وەرزەیە و دووچاری زۆرترین شكست بووتەوە   ئەمە جگە لەوەی دابەزینی بۆ خولی پلەدوو مسۆگەر كردووە و هیچ هیوایەكی نەماوە   لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئیبار دەبێتەوە   ئەنجامی ئەو یارییە بۆ ئیسپانیۆل هیچ گرنگییەكی نییە بەڵام بۆ ئیبار دووركەوتنەوەیە لە دوا پلەكانی ریزبەندی و ناوچەی سووری دابەزین   لەیارییەكی تردا یانەی لیڤانتی لەگەڵ یانەی ئەتڵەتیك بلباو بەیەكدەگەن و یارییەكەش سەعات 6ی ئێوارە دەستپێدەكات   لیڤانتی لەسێ یاریی رابردوو دوو یەكسانبوون و شكستێكی هەیە   هەروەها بلباویش دوو یاری رابردووی دۆڕاندووە   بۆیە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خالًَی یارییەكە دەدەن   یارییەكی تری هەفتەی 36 لەنێوان یانەكانی لیگانیس و ڤالانسیا دەكرێت   یانەی لیگانیس بۆ مانەوە دەجەنگێت كە 29 خاڵی هەیە و لەپلەی پێش كۆتایی ریزبەندیە بەهەر ئەنجامێكی خراپ زیاتر لەدابەزین نزیكی دەكاتەوە   لەبەرامبەردا ڤالانسیا كە پلەی 9ی بە 50 خاڵ گرتووە بەسەركەوتن هەوڵدەدات سود لەئەنجامی خراپی چەند یانەیەك وەربگرێت و چەند پلەیەك بچێتە سەرووی ریزبەندی   هەر لەدرێژەی یارییەكاندا یانەی سیڤیلیە لەیاریگای رامۆس سانچێز پیز خوان میوانداری یانەی ریاڵ مایۆركا دەكات   سیڤلیە لەسێ یاریی رابردوو سەركەوتنی تۆماركردووە كە ئێستا بە 63 خاڵ لەپلەی چوارەم دێت و بەسەركەوتن و لەبەرامبەردا هەر ئەنجامێكی خراپی ئەتڵەتیكۆ دەچێتە پلەی سێیەم   بەڵام یانەی ریاڵ مایۆركا لەگێژاوی دابەزین و خاوەنی 32 خاڵەو پلەی 18ی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە