کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاڵچۆ بەهێزترین یاریی لەخۆدەگرێت

.

01:31 PM - 12/07/2020

ئەمشەو ڕكابەریەكانی  هەفتەی32ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دا بەدەردەوامی دەبێت و یارییەكی بەهێز و لوتكەش لەخۆدەگرێت   لەمیانی یارییەكی ئەو هەفتەیەدا یانەی ئۆدینێزی لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی سامپدۆریا دەكات  كە سامپدۆریا یاری قۆناغی یەكەمی بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردۆتەوە و 32 خاڵی هەیە و پلەی 16ی گرتووە   بەڵام بارودۆخی یانەی ئۆدینێزی باشترەو لە پلەی 14 دێت بە 35 خاڵ   بەهێزترین و یاری لوتكەی ئەم هەفتەیە لەنێوان هەردوو یانەی ناپۆلی و ئەی سی میلان دەبێت كە یارییەكە لەیاریگای سان پاولۆ و سەعات 10 و 45 دەقیقە دەستپێدەكات    كە یاری قۆناغی یەكەمی نێوانیان بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك بۆ هەلایەك تەواو بووە   یانەی ئەی سی میلان لەدوای دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولەكە بەئاستێكی بەرز دەردەكەوێت و لەو پێنج یارییەی ئەنجامیداوە چوار بردنەوە و یەكسانبوونێكی هەیە و پلەی 7ی بە 49 خاڵ گرتووە   ناپۆلی-ش لەپلەی 6 دێت بە 51 خاڵ و لەو پێنج یارییەی ئەنجامی داوە لەدوای دەستپێكردنەوەی یارییەكان چوار بردنەوە و شكستێكی هەیە   ئەو یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری دەبێت  ناپۆلی دەتوانێت پارێزگاری لە پلەكەی بكات   بەهەمان شێوە میلان بەبردنەوە ئەوا چانسی سەركەوتنی بۆ پلەكانی پێشەوە دەبێت   هەردوو یانە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا 58 یاریان بەیەكەوە كردووە   میلان باڵادەستەو 20 بردنەوەی هەیەو لەبەرامبەردا ناپۆلی 17 سەركەوتنی تۆماركردووە   هەروەها لە 21 یاریی یەكسانبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە