کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یاری لوتكەی هەفتەی 32 یۆڤانتۆس و ئەتڵانتا یەكسانبوون

.

01:30 PM - 12/07/2020

هەروەها لە یاری لوتكەی هەفتەی 32ی كاڵچۆ   یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ و پێشەنگی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولەكە   میوانداری یانەی ئەتڵانتای پلەی سێیەمی  كرد    لەگەڵ فیكەی دەست پێكی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر   تا لە دەقیقەی 16 دا دۆڤان زاباتا گۆڵی یەكەم وپێشكەوتنی یانەی ئەتڵانتای تۆمار كرد   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا لە هەوڵێكی زۆردا بوون ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵەی زاباتا مایەوە   لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی خانمە پیرەكە چەند هێرشێكی ترسناكیان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە لەدەقیقەی 55 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و كریستیانۆ رۆناڵدۆش توانی گۆڵی یەكەم و یەكسان بوونی یانەكەی پێ تۆمار بكات   دوا بە دوای ئەو گۆڵەش یاریەكە ئاست بەرزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانەش لە هێرشەكانیان بەردەوام بوون   تا لە دەقیقەی 80 دا رۆسلان مالینۆڤسكی توانی گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەی ئەتڵانتا تۆمار بكات   بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دوا دەقیقەی یاریەكەدا ناوبژیوان بۆ جاری دووەم لە یاریەكەدا لێدانێكی سزای بۆ یانەی خاوەن یاریگا هەژمار كرد و كریستیانۆ رۆناڵدۆش لە جێ بەجێ كردنی سەركەوتوو بوو   سەرەنجام یاریەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەردوو یانە تەواو بوو   بەو ئەنجامەش یۆڤانتۆس بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە لوتكەی ریزبەندی خولەكە پێگەی خۆی بەهێز تركرد و ئەتڵانتاش كۆی خاڵەكانی گەیاندە 67 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی كاڵچۆ مایەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە