کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەدێربی باكوری لەندەن تۆتنهام رووبەڕووی ئارسناڵ دەبێتەوە

.

01:30 PM - 12/07/2020

لەیارییەكی تری هەفتەی 35ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا  كە بەهێزترین و یاریی لوتكەی ئەو هەفتەیەیە و بەدێربی باكووری لەندەن ناودەبرێت  یانەی تۆتنهام هۆتسپێر لەیاریگای خۆی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بەیەكدەگەن   ئەو یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری هەیە كە لە قۆناغی یەكەم بەئەنجامی دوو گۆڵ و بەیەكسانبوون لەیاریگا هاتونەتە دەرەوە   بەر لەو یارییە تۆتنهام پلەی 9ی بە 49 خاڵ گرتووە و لەیاریی رابردووش یەكسانبووە  بەلا‌م‌َ  یانەی ئارسناڵ-یش 50 خاڵی هەیە و لەپلەی 8 دێت و بەهەمان شێوە لەیاری رابردودا بەیەكسانبوون لەیاریگا هاتۆتە دەرەوە   بۆ ئەو یارییە لەتوانا و لێهاتووی حەوت یاریزانی بێ بەش دەبێت كە كالۆم چامبەرز و ماتیۆ گندۆزی و لینۆ و پابلۆ ماری و گابرێل مارتینیلی پێكانیان هەیە   بەهۆی كەڵكەبوونی كارتەزەردەكانیەوە  ئیدوارد نیكیتاش ناتوانێت بەشدار بێت   پێدەچێت مۆرینهۆی راهێنەری تۆتنهام پشت بە هەریەك لە  هۆگۆ لۆریس گۆڵچی و سێرجی ئۆریە و ئالدرفێرڵد و یان فیرتۆنخین و بن داڤیز ببەستێت لەهێڵی بەرگری   هێلی ناوەڕاستیشی پێكبێت لە : جۆڤانی لو سیلسۆ، هاری وینكس، موسا سیسۆكۆ و هەریەك لە لامێلا و ستیڤن بیرجوین و هاری كین-یش لەهێڵی هێرشبردن بن   هەروەها پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی ئارسناڵ بریتی دەبێت لە: ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵچی، كۆلاسیناك و داڤید لویز و موستافی و كیرات تیرنی لەهێڵی بەرگری   هێڵی ناوەڕاستیش هەریەك لە چاكاو سیپایۆس و بیلرین و كایۆ ساكا لەخۆدەگرێت   ئۆبامیانگ و لاكازێت-یش هێرشبەر دەبن  هەردوو یانە تا ئێستا لە 70 یاریی بەیەكگەیشتون   ئارسناڵ زۆترین بردنەوەی هەیەو لە 29 یاریی سەركەوتوو بووە   تۆتنهامیش 16 بردنەوەی هەیەو لە 27 یاریش یەكسان بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە