کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هاوڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە لەچین دەستگیردەكرێن

.

01:17 PM - 12/07/2020

 بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان واشنتۆن و پەكین بەم دواییە ، ئەمریكا هۆشداری داوەتەوە هاوڵاتیەكانی لەمەترسی ئەوەی ڕووبەڕووی دەستگیركردنی زۆرە ملێی درێژخایەن دەبنەوە لەوڵاتی چین.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەهۆشدارییەكی نوێیدا بڵاویكردەوە هاوڵاتیانی ئەمریكا لەچین پێدەچێت ڕووبەڕووی دەستگیركردنی درێژخایەن و لێپرسینەوە ببنەوە بەچەند هۆكارێك كەپەیەوەندی هەیە بەئاسایشی وڵاتەوە.
لەهۆشدارییەكەدا كە ئاراستەی ئەو هاوڵاتیە ئەمریكیانە كراوە كەلەوڵاتی چیندان ئاماژەبەوەكراوە پێدەچێت دەسەڵاتدارانی چین رێگری بكەن لەرۆیشتنە دەرەوەیان لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی جێبەجێی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە