کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران موشەكی مەودا برینی 20 و 100 كیلۆمەتر بەرهەمدەهێنێت

.

01:16 - 12/07/2020

جەنەراڵ یوسف قوربانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران لە وتەیەكدا باسی لە پێشكەوتنی توانا سەربازییەكانی وڵاتەكەی كرد و  ڕایگەیاند هێزی ئاسمانی ئێران لە پرسی بەرگری و ئەمنیەت و مووشەكی نیشان شكێن و مووشەكی 8.5 كیلۆمەتری دەسكەوتی باشی هەبووە، ئاماژەی بەوەش كرد بەم نزیكانە مووشەكی مەودا بڕی 20 كیلۆمەتر و 100 كیلۆمەتر بەرهەم دەهێنن.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو هێزەكانیان پشتیوانی هێزەكانی سوپای پاسداران و پۆلیسی سەرسنوورەكان دەكات لە چوار ناوچەی وڵاتەكەی و چەندین ئۆپراسیۆنی ئاسمانیان بە سەركەوتووی ئەنجامداوە.
مووشەكی دروستكراوی ئێران كە وەك مووشەكی ئەی جی ئێم 114ی ئەمریكییە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2013 پەردەی لەسەر لابرا و تا ئێستا چەندین جۆری پێشكەوتووی لێدروستكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە