کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار ترەمپ دەمامكی بەست

.

11:09 AM - 12/07/2020

دۆناڵد ترەمپ بۆ یەكەمینجار لە دوای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لەكاتی سەردانی نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی سەربازی واشنتۆن بۆ یەكەمینجار دەمامكی بەست، سەردانەكەی ترەمپ بە مەبەستی ئاگاداربوون بوو لە بارودۆخی ئەو كارمەندانەی كە بەهۆی كارەكانیانەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لە لێدوانێكیشیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند لە نەخۆشخانە دەبێت دەمامك ببەستن.

ئەمە لە كاتێكدایە سەرۆكی ئەمریكا لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا كەزیاتر لە 3.2 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆماركراوە و زیاتر لە 134 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، دەمامكی بەكار نەدەهێنا و بە پێویستی نەدەزانی و لە كاتی دەركەوتنی لە شوێنە گشتییەكان دەمامكی نەدەبەست.

چەند لێپرسراوێكی نزیك لە ترەمپیش ئاماژەیان بەوە كردووە ترەمپ بۆیە دەمامكی نەبەستووە پێشتر چونكە پێی وابووە بێ هێز دەریدەخات و پێشتریش لە توێتێكدا گاڵتەی بە جۆ بایدن جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا كرد و رایگەیاند بەستنی ماسك دەریدەخات جۆو بایدن بێ هێزە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە