کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی لەپارێزگای كەركوك دەستپێكرد

.

11:08 AM - 12/07/2020

 سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی دەستپێكرد بۆ زامنكردنی بیرە نەوتیەكانی پارێزگای كەركوك ، لەو بارەوە فەریق روكن سەعد حربیە فەرماندەی سوپای عیراق لەپارێزگای كەركوك دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی ڕاگەیاند بۆ زامنكردنی بیرە نەوتیەكانی باكووری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك لەهێرشی چەكدارانی  داعش.
ئەو فەرماندەیەی سوپای عیراق رایگەیاند دەستپێكردنی ئەو ئۆپراسیۆنە هاوكات بوو لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی ئۆپراسیۆنەكانی پاڵەوانەكانی عیراق و ئاماژەی بەوەكرد ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە راوەدونانی پاشماوەكانی داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیریە لەقەزای دبسی سەر بەپارێزگای كەركوك لەگەڵ زامنكردنی دامەزراوە نەوتیەكانی پارێزگاكە ، بەپێی زانیارییەك هەریەك لەسوپای عیراق و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی حەشدی عەشایەری بەشداری ئەو ئۆپراسیۆنەی كەركوك دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە