کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك ئامادەكاری دەكات بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت

.

11:05 AM - 12/07/2020

 رێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی ئامادەكاریی دەكەن بۆ زیادكردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت ، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ بڵاویكردەوە رێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی ئامادەكاریی دەكەن بۆ سوككردنی كەمكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت ئەویش لەسایەی ئەو بوژانەوەیەی لەدوای كۆتایی هاتنی كۆت و بەندە سەپێندراوەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بەدی هاتووە.
ئەو رۆژنامەیە لەزاری لێپرسراوێكی ئۆپیكەوە بڵاویكردەوە رێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی ئامادەكاریی دەكەن بۆ زیادكردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی داهاتووەوە ئەویش بەهۆی بوونی چەندین ئاماژە لەسەر ئەوەی داواكاری خواستی كڕینی نەوت گەڕاوەتەوە ئاسایی بۆتەوە.
بڕیاروایە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەندامانی سەرەكی رێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا و ئایندەی گروپەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە