کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی: پلان هەیە بۆ ساغكردنەوەی بەروبومی كشتوكاڵی جووتیاران

.

09:58 PM - 11/07/2020

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی گەرماو گەرمی كەناڵی گەلی كوردستان تیشكی خستە سەر پلان و بەرنامەی وەزارەتەكەی لەگەڵ ئەو دەستكەوتانەی لەماوەی یەك ساڵی رابردوو لەكاتی دەست بەكاربوونیەوە بەدەستیهێناوە.
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند: لەماوەی دەست بەكاربوونیەوە مۆڵەتیان داوە بە 178 پرۆژەی جۆاروجۆری بواری كشتوكاڵ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەكرد: پلانی تایبەتیان هەیە بۆ ساغكردنەوەی بەروبومی كشتوكاڵی ناوخۆیی جووتیاران لەئایندەدا.
 وتیشی: هەوڵی سوودوەرگرتن لەسەرچاوەكانی ئاو دەدەن و لەهەوڵدان بۆ دروستكردنی ژمارەیەك بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان.

Gmr4GafmMCk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە