کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هەشتەم بردنەوەی لەسەر یەكی تۆماركرد

.

06:33 PM - 11/07/2020

لە دوا روبەروبوونەوەی هەفتەی 35ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس كرد، دوای 11 دەقیقە لە دەستپێكی یاریەكە ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانە مەدریدیەكە هەژماركرد و كەریم بنزیمەش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات.
لە سەرەتای گێمی دووەمیشدا یاریزانانی میرنیگی لەسەر پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 50 شدا ماركۆ ئەسینیسیۆ گۆڵی دووەم و دڵنیایی پێ بەخشین.
هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا هەموو هەوڵێكی خۆیان خستەكار گۆڵی سێیەمی خۆیان تۆمار بكەن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و یاریەكەش هەر بەو 2 گۆڵە كۆتایی پێهات.
بەو بردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید توانی هەشتەم سەركەوتنی لەسەر یەك لە خولەكە تۆمار بكات و بە كۆكردنەوەی 80 خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پلەی دووەم، پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بەهێزتر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە