کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی قەرزی زۆری بەسەرمانەوە هەیە

.

05:41 PM - 11/07/2020

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە شاری سلێمانی كرد و رایگەیاند: سلێمانی قەرزی زۆری بەسەرمانەوە هەیە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: پیرۆزبێت لە شاری سلێمانی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری كە ئامانج لێی خزمەتكردن و پەرەپێدانە سەرباری لێكەوتەكانی قەیرانی كۆرۆنا.

راشیگەیاند: هەرچەندە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە لە وادەی پێویستی خۆی دواكەوت، بەڵام دەستپێكردنی لەم دۆخەدا نموونەیەكی جوانی كاری هاوبەشی كەرتی گشتی و تایبەتە لە پێناو ئاوەدانكردنەوە و رەخساندنی هەلی كار بەتایبەت لە سلێمانی كە قەرزی زۆری بەسەرمانەوە هەیە و لە دڵی هەموو لایەكدا شیرینە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە