کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەروازەی مەندەلی كردەوە

.

05:12 PM - 11/07/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە سەردانێكیدا بۆ پارێزگای دیالە، دەروازەی مەندەلی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە‌و پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بۆ گەندەڵكاران نارد.
ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی دەروازەی مەندەلی لە پارێزگای دیالە كرد ‌و دوای كردنەوەی دەروازەكەش بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا وتی: پەیاممان بۆ سەرجەم گەندەڵكاران روون و ئاشكرایە، لەمەودوا چاودێریی خاڵە سنورییەكان توندتر دەكرێت‌و سەرجەم لایەنەكانی دەوڵەتیش كار لەسەر بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دەكەن، چونكە داواكارییەكی جەماوەرییە.
وتیشی: سەردانمان بۆ دەروازەی مەندەلی نامەیەكی روونە بۆ گەندەڵكاران كە چیتر ئێوە لەم شوێنە بونتان نامێنێت، ئێمە پلانێكی گشتگیرمان بۆ بەرەنگاربونەوەتان ئامادەكردوە‌و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ئامادەین هەمو قوربانییەك بدەین.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: كە دەسەڵاتیان داوە بە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان بۆ ڕووبەڕووی گەندەڵكاران لەسەرجەم دەروازەكاندا.
هاوكات هێزێكی وەڵامدانەوەی خێرای سەر بەوەزارەتی بەرگری عیراق بەفەرمانی مستەفا كازمی گەیشتنە مەرزی مونزرییەی سەر بەپارێزگای دیالە‌و كۆنتڕۆڵی دەروازەكەیان لە ئەستۆگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە