کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زەنگەنە: ئێران سوورە لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت

.

05:08 PM - 11/07/2020

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: ئێران سوورە لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت، سەرەڕای ئەو گەمارۆیانەی لەلایەن ئەمریكاوە بەسەریدا سەپێندراوە.
وەزیری نەوتی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی: لەژێر هیچ بارودۆخێكدا تەسلیم نابین‌و پێویستە تواناكانمان زیادبكەین، بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا بە توانای تەواوەتیەوە بچینەوە نێو بازاڕەكان‌و پشكی خۆمان لە بازاڕی نەوت بەدەست بهێنینەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە 8ی ئایاری 2018 كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی پێنج كۆ یەك راگەیاند ‌و چەندین گەمارۆی توندی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، بەو هۆیەشەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران بۆ نیوە دابەزی‌و لە ئێستاشدا رۆژانە تەنها 100 هەزار بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات، لەكاتێكدا ئاستی هەناردەكردنی ئەو وڵاتە لە مانگی ئایاری 2018دا گەیشتبووە 2 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە