کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆنسۆن داوا لە كارمەندی كۆمپانیاكان دەكات بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان

.

05:06 PM - 11/07/2020

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای لە كارمەندی كارگێڕی‌و نوسینگەی كۆمپانیاكان كرد بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان‌و لە ڕزگاركردنی ئابووری وڵاتەكەیاندا هاوكاربن.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردۆتەوە: سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا قسەی لەگەڵ خاوەنكارانی وڵاتەكەی كردوە، سەبارەت بە چوونەوە سەركاری ئەو كارمەندانەی لە نوسینگەی كۆمپانیاكان كاردەكەن‌و تەئكیدی كردۆتەوە كە پێویستە كارمەندی نوسینگەی كۆمپانیاكان دەست بەكاركردن بكەنەوە.
هاوكات ئاژانسی مودیز بۆ پۆلێنی دڵنیایی ئاشكرایكرد: بەریتانیا بەراورد بەو وڵاتانەی ئابوورییەكی بەهێزیان هەیە، زیاتر بەدەست داكشانی ئابوورییەوە داناڵێنێت، چونكە پێشبینی دەكرێت داكشانی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی بەریتانیا لەماوەی ئەمساڵدا بگاتە لەسەدا 10 پۆینت یەك، هەروەك پێشبینی ئەوەش كراوە كە لەساڵی داهاتوودا بەرێژەی لەسەدا 7 پۆینت 1 گەشە بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە