کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیلۆن ماسك بوو بە حەوتەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهان

.

05:05 PM - 11/07/2020

ئیلۆن ماسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا بوو بە حەوتەم دەوڵەمەندترین كەس لە جیهاندا‌و جێگەی وارن بافیتی گرتەوە.
پێنوێنی بلۆمبێرگ بۆ ملیاردێرەكانی جیهان دەریدەخات، كە سەروەت‌و سامانی ئیلۆن ماسك بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێسلا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەتەنها لە یەك رۆژدا 6 ملیار دۆلار زیادیكردوە‌و جێگەی وارن بافیتی گرتۆتەوە‌و بۆتەوە حەوتەم ملیاردێری جیهان.
لە مامەڵەكانی رۆژی هەینیدا نرخی پشكەكانی كۆمپانیای تێسلا بەڕێژەی لەسەدا 10 پۆینت 8 بەرزبوەوە‌و نرخی یەك پشك گەیشتە هەزار‌و 544 دۆلار، بەو پێیەش بەهای پشكەكانی ئەو كۆمپانیایە لە بۆرسەدا گەیشتە 286 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار، بەمەش تێسلا بووە گرانبەهاترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.
ئیلۆن مەسكی تەمەن 49 ساڵ خاوەنی لەسەدا 20 پۆینت 8ی پشكەكانی كۆمپانیای تێسلایە‌و بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشكەكانی تێسلاوە سامانەكەی گەیشتۆتە نزیكەی 60 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە