کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی توركیا یاسایەكی نوێی سەبارەت بەسەندیكای پارێزەران پەسەندكرد

.

04:51 PM - 11/07/2020

ئەمرۆ شەممە پەرلەمانی توركیا یاسایەكی تایبەت بەگۆڕینی پەیكەری سەندیكای پارێزەران پەسەند كرد،و بەو پێیەش لەهەر هەرێم و ناوچەیەكی توركیادا رێگە بەدروستكردنی سەندیكای پارێزەران دەدرێت و ئەوەش هەنگاوێكە بۆ لاوازكردنی ئەو سەندیكایە.
هاوكات لەشارەكانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەو چەند شارێكی تر بەبەشداری هەزاران پارێز خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدرا لەبەرامبەر پەسەندكردنی ئەو یاسا نوێیە و پێیان وایە ئامانج لەناوەرۆكی یاساكە لەدەستدانی سەربەخۆیی دادگاو سیستمی دادوەرییە.
لایخۆشیەوە رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ و لیژنەی نێو دەوڵەتی مافپەروەران تەئكیدیان لەوەكردوەتەوە: ئامانج لەدەركردنی یاساكە پەرتكردنی ریزەكانی پارێزەرانە بەپێی بیروبۆچوونی سیاسی و هەروەها بۆ كۆنترۆڵكردنی رۆڵی سەندیكای پارێزەرانە لەچاودێریكردنی مافەكانی مرۆڤ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە