.
10:23 AM - 11/07/2020
ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
سەعات 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢-٧-٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد، کە تیایدا 144 ھەزار و 142 خوێندکار بەشداری دەکەن، کە 51 ھەزار و 453 لە پارێزگای ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە پارێزگای سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لە پارێزگای دھۆك و دو ھەزار و 366 قوتابی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بەشداردەبن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکان ئەمڕۆ دەستیانپێکردوە و و بڕیارە 11ی ئابی مانگی داهاتو کۆتاییان پێبێت و هەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت و هەتا دوای جەژنی قوربانی پیرۆز بەردەوام دەبن.
تاقیکردنەوەکان بەپێێ ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوە دەچێت و ژمارەی خوێندکاران لەناو هۆڵەکان کەمکراوەتەوەو ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە زیاد کراوەو خوێندکاران پێویستە بە دەمامک و دەستکێشەوە بەشداری بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە