کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا زۆرترین رێژەی توشبوونی بە كۆرۆنای تۆماركرد

.

12:26 PM - 10/07/2020

ئەمریكا زۆرترین رێژەی توشبوونی بە كۆرۆنای تۆماركرد  

توشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا تا دێت رووەو هەڵكشانەوە و دوو رۆژە زیاتر لە 60 هەزار حاڵەتی توشبوون لەو وڵاتەدا تۆماردەكرێت، زانكۆی جۆنس هۆپكینس نوێترین ئاماری 24 سەعاتی راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد 65 هەزار و 551 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە 50 ویلایەتی ئەو وڵاتەدا تۆماركراوە و رێژەی توشبوون لە 41 ویلایەت بەرزبۆتەوە.
لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆماركراوە كە زیاترە لە سێ ملیۆن و 200 هەزار توشبووە و هاوكات 135 هەزار توشبووی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەدا گیانیانلەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە