کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار تیرۆرستی مەترسیداری داعش لە چەند شوێنێكی جیاوازی عیراق دەستگیركران

.

11:49 AM - 10/07/2020

چوار تیرۆرستی مەترسیداری داعش لە چەند شوێنێكی جیاوازی عیراق دەستگیركران

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق راگەیاند بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد هێزە تایبەتەكانیان لە چەند ئۆپراسیۆنێكی جیاوازدا چوار تیرۆریستی داعشی مەترسیداریان لە ناوچەكانی دەروروبەری بابل و بەغدا و كەركوك و دیالە دەستگیركردووە.

 راشیگەیاند ئەو تیرۆریستانە سەرپەرشتی چەندین گرووپی نهێنیان كردووە و پیلانیان داناوە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە شارەكانی عیراق ئەنجام بدەن و ئارامی وڵات تێك بدەن ، ئاماژەی بەوەشكرد ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەن تیرۆریستان مەرامەكانیان بهێننەدیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە