کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەریقەتی قادر داوا دەكات شوێنكەوتوانی بەشداری لەپرسەی شێخ محەمەد كەسنەزانی نەكەن

.

11:10 AM - 10/07/2020

تەریقەتی قادر داوا دەكات شوێنكەوتوانی بەشداری لەپرسەی شێخ محەمەد كەسنەزانی نەكەن  

تەریقەتی قادری كەسنەزای سەبارەت بەڕێورەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدول كەریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا دەكات بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەروێش و خەلیفە و شوێنەكەوتوانی لەدەرەوەی وڵات سەردانی هەرێمی كوردستان نەكەن و هەركەسەو لەماڵی خۆی پرسە بگیڕێت.
هاوكات تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدول كەریم لە وڵاتی ئەمریكاوە بەڕێكراوە و لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەگاتەوە شاری سلێمانی و لە مەراسمێكدا لە تەكیەكەی خۆی بەخاك دەسپێردرێت ، ئامادەكاریەكانیش بۆ مەراسیمی ناشتنەكەی كۆتایی هاتووە و دەروێش و موریدێكی زۆر لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە هاتوون بۆ بەشداری لە ناشتنی تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە