کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا 50 هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی دادەمەزرێنێت

.

10:33 PM - 09/07/2020

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا 50 هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەوڵات دەدامەزرێنن ، راشیگەیاند كەرتی تەندروستی زیاتر لەهەر كاتێكی تر پێویستی بەدڵنیاییە و بۆ ئەو مەبەستە هەرچی هاوكاری و پاڵپشتی پێویست بێت پێشكەش بەكارمەندانی تەندروستی دەكەن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا  ستایشی رۆڵی كارمەندانی و پزیشكانی كرد و ڕایگەیاند بۆ رزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە ، بەبێ هەوڵ و شەونخونی ئەوان حكومەت نەیدەتوانی لەجەنگی دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە