کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ 1800 دۆلاری تێپەڕاند

.

10:30 PM - 09/07/2020

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان هەزار‌و 800 دۆلاری تێپەڕاند‌و پێشبینیش دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ نرخی ئەو كانزا زەردە زیاتر بەرزبێتەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا‌و چەند وڵاتێكی تر‌و ئەگەری دووبارە داكشانەوەی ئابووری‌و دابەزینی بەهای پشكەكان لەبازاردا، خواستی وەبەرهێنەران بۆ كرینی زێر زیادیكردوە‌و بەوهۆیەشەوە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا بۆ هەزار‌و 812 دۆلار بەرزبوەوە‌و بەرزترین ئاستی لەمانگی ئەیلولی 2011وە تۆماركرد، هەروەها نرخی ئەك ئۆنسە بۆ گرێبەستەكانی داهاتوو گەیشتە هەزار‌و 823 دۆلار.
لەوبارەیەوە (ئیدوارد مویا) گەورە شرۆڤەكاری ئابووری رایگەیاند، نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەیەكی زۆر دەچێت جا لە ئایندەیەكی نزیكدا بێت یان دوور، هەروەها هۆكاری پێویست هەن بۆ ئەوەی هانی زێڕ بدەن، كە پێش كۆتایی ئەمساڵ ئاستێكی نوێی پێوانەیی تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە