کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسر بە ئەنجامدانی مانۆڕ وەڵامی مانۆڕە سەربازییەكەی توركیا لە لیبیا دەداتەوە

.

09:00 PM - 09/07/2020

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە سوپای میسر بە نیازە مانۆڕێكی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست ئەنجام بدات وەك وەڵامێك بۆ ئەو مانۆڕە سەربازییەی سوپای توركیا كە بە نیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە كەناراوەكانی لیبیا ئەنجامی بدات ، ئەوەشیان خراوەتەڕوو مانۆڕە سەربازییەكەی سوپای میسڕ نزیك دەبێتەوە لە سنوورە ئاوییەكانی وڵاتی لیبیا كە هێزە دەریاییەكانی توركیای تێدا جێگیر بووە، لەلایەكی ترەوە مستەفا فەقییە، سیاسەتمەداری وڵاتی میسر رایگەیاندووە توركیا پیلانی هەیە بەشێك لە شەڕەكانی خۆی لە سوریاوە بگوازێتەوە لیبیا و بەو كارە میسر گەمارۆ بدات و كۆتوبەندی بكات.
ئەوە لە كاتێكدایە لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژییە ناوخۆییەكانی وڵاتی لیبیاوە توركیا و میسڕ بەردەوام لێدوانی توندی دژ بە یەك دەدەن و هەردوولا هەوڵ دەدەن هەژمونی خۆیان لە ناوچەكە زیاد بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە