کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رووسیا و سعودیە گفتوگۆ ناكەن پێش كۆبونەوەی ئۆپیك پڵەس

.

08:57 PM - 09/07/2020

روسیا و سعودیە گفتوگۆ ناكەن پێش كۆبونەوەی چاوەڕوانكراوی ئۆپیك پڵەس ، لەو بارەیەوە دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیا بڵاویكردەوە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا لەم كاتەدا بەنیاز نیە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەنجام بدات لەبارەی رێكەوتنی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی رۆژانە پێش بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی ئۆپیك پڵەس.
راشیگەیاند سەرۆكی روسیا هیچ پلانێكی نیە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە لەوبارەیەوە  ،ئەوە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 14ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكی ئۆپیك پڵەس بەرێوەبچێت و رۆژی 15ی ئەم مانگە كۆبونەوەی لیژنەی وەزاری چاودێری هاوبەشی ئۆپیك پڵەس ئەنجام بدرێت.
بەپێی رێكەوتنی ئۆپیك پڵەس لەمانگی ئایاری رابردوو رێژەی هەناردەی نەوتی رۆژانە كەم دەكرێتەوە ئەویش بەهۆی كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە