کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا

.

08:17 PM - 09/07/2020

بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان زیاد جەبار كرایە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان, لەو بارەیەوە زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند ئەمڕۆ بەشێوەیەكی رەسمی ئاگاداركرایەوە لەوەی كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بڕیاردراوە بۆ دیاریكردنی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمان, زیاد جەبار راشیگەیاند بۆ ئەو مەبەستە وابڕیارە لە زووترین كاتدا فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی فراكسیۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە