کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری کشتوکاڵ

.

06:33 PM - 09/07/2020

سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەندازیار محەممەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی پشتیوانی و پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و هاندانی جووتیاران و خاوەن کێڵگەکان کردەوە، لە رێگەی پێشکەشکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکان،  بەمەبەستی بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەهەردوو بەشی رووەکی و ئاژەڵی.

هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەکرد کە کشتوکاڵ بناغەی سەرەکی گەشەپێدانی گشتییە، ئەگەر بتوانین پەرەی پێ بدەین و پێشی بخەین و دەستی کار بخەینەگەڕ بەشێوەیەکی تەندروست، ئەوا دەتوانین بە تەواوی پشت بە بەرھەمە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکان ببەستین لە ھەمان کاتدا وەبەرھێنانی پێوە بکەین لە بوارەکانی دیکەدا.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ خرایەروو، بەتایبەتی دوای تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، ھاوکات باس لەوەشکرا چارەسەركردنی ئەو كێشانە ئەركێكی پێویستە ئەنجامبدرێت بۆ هێنانەدی گەشەپێدان و پێشكەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە